متن آهنگ
زۆڵفت

زولفت بـه قه‌دت‌دا که په‌رێشانوو بڵاوه

ئه‌مرو له منی شیفـته ئاڵۆزو بـه داوه

بوچی نه‌گریم سه‌د که‌ڕه‌تم دڵ ده‌شکێنی؟

مه‌ی بۆ نه‌ڕژێ شوشه له سه‌د لاوه شکاوه

عومریکی درێژم بــه خه‌یاڵی سه‌ری زوڵفت

سووتاوو په‌رێشانموو سه‌وداێه‌کی خاوه

هه‌ر جوگه‌وو جوبارێ که واسوور و سوێر بێ

جێی جۆششی گریانی منه ،خوێنه ڕژاوه!

هه‌ر چه‌نده که ڕووتم به خودا مایلی  ڕووتم

بێ به‌رگییه عیلله‌ت که هه‌تیو مه‌یلی هه‌تاوه

بێ فاییده‌یه مه‌نعی من ئێستا که له گریان

بۆ عاشقی بێچاره زوو  ئه‌م ئاوه ڕژاوه

سۆزی دڵمه باعیـسی تاوو کوڵی گریان

مه‌علوومه که ئاگر سه‌بـه‌بی جۆششـی ئاوه

مانی نیه‌تی قووه‌تی ته‌سـویری برۆی تۆ

ئه‌م قه‌وسه به ده‌ستی موته‌نه‌ففیس نه‌شکاوه

"نالی" وه‌کوو زولفت که موتیعی به‌ری  پێته

تیکی مه‌شکێنه‌و به جه‌فا مه‌یخه‌ره لاوه

ارسال نظر