زەوی ئێستاش لە ڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشت کووڕ
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرە دایکان دادڕاوە
وەتەن قەوم و کەس و کار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
بە ناحەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەهیدی بێ سەر و بێ شوێن دەنێژن
کە کۆندی شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەگەوزێنێ لە خوێنێ
وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینێ لە ملمایە
سەری بێ نرخ و بێ مایە
لە پێناوی وەتەندایە
دە با باش تێی بگا ئەو دوژمنی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست
دەبێ کۆند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نابڕێ
وەتەن قەوم و کەس و کار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
ئەگەر مڕدم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر زاڵەم نەما دەورانی تو خۆش
مۆخەیەربم، ڵە بەینی تۆ و بەهەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم، سەیرانی تۆخۆش
ئەگەر خۆ قانعیش ئەمرۆ نەمێنێ
وەتەن رەببی وەتەن خواهانی تۆ خۆش