بۆ خۆم دوورم نایگەمێ و کەس نیە وڵامی دەمێ
ئەبروی ڕەشی هیلالی کەوتۆنە ژێر پەرچەمێ
سەبروو هۆشی لێ بڕیوم خستومیە بەحری خەمێ
سووچی چادرەکەت لادە و با مانگ دەرچێ لە تەمێ
سووچی پرچەکەت لابدە با مانگ دەرچێ لە تەمێ
جەرسە، جەرسەی کاری تارانێ تەڕ نابن بە بارانێ
باریکەی نەشمیلانێ
ناسکێ خاڵ دانە دانێ
کۆرتێ ماڵ لە بۆکانێ
با کەوشەکەت پیس بەبێ پێت لە سەر چاوم دانێ
ئاخ جەرسە
قەد نەبوو بڵێی دابنیشە تۆزێ بکەین ڕاو و تەگبیر
قەد نەبوو بە من بڵێی دە با بکەین ڕاو و تەکبیر
سەد نەحلەت ڵەو حاڵاتەم دەس لە مەمکان دەکەم گیر
جا چی بۆ ماڵی بابم ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر
جەرسە، جەرسەی کاری میاندواوی
بێنەو بەرەی پێناوێ
کۆڵمت گۆڵی سێلاوێ
بەهەشتم شەش دانگ دەنێ تەسکێ بێ باڵام ناوێ
ئاخ جەرسە
دەگ ماڵی بابم ئایشە تۆپی تەڵای لە کەوشێ
ئاوی کۆڵان دەدێرێ ماندوو بوەو دەستی دێیشێ
پشتوێنەکەی کراوە لۆیەکی لە دووی دەخشێ
دەردوو دەرمانت لێو ئاڵ کۆشتومت بووکە ئایشێ
جەرسە، جەرسە کاری تارانێ تەڕ نابن بە بارانێ
ناسکۆڵەو نەشمیلانێ
دە وەرە ماچەکەت کوانێ؟
چۆن لە سەرم واجبە وەک ڕۆژی ڕەمەزانێ
ئاخ جەرسە
دەبڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەڕاب لە شەیخان
هیچ قەولی ڕاستت نیە غەیری درۆ و تەفرەقان
ئەگەر قەوڵم دەدێی بە ڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو لەعنەتە بی کە خۆدا کردی لە شەیتان
ڕۆحمی خۆدات لە دڵ نیە و کافری بێ دین و ئیمان
جەرسە، جەرسە، جەرسە کاری سەقزی
دەچمە ژوانی بە دزی
خزمینە مەمکەن لۆمە شێت بووم لە جگەر قرمزی
ئاخ جەرسە
بە سەرخۆشم مەزانن بە دینم دەیپەرەستم
دەستم گێڕا بەرۆکی مەمکۆڵەی کەوتە دەستم
هاواری کرد وەی دایە لە پڕ سەرپەنجەی گەستم
خزمینە مەمکەن لۆمە من شێتی چاوی مەستم
جەرسە، جەرسە، جەرسەی کاری بۆکانێ
تەڕ نابێ لەبەر بارانێ
ناسکۆڵەو نەشمیلانێ
با کەوشەکەت پیس نەبێ پێت لە سەر چاوم دانێ
ماچت دەکەم ئێواران گەر بۆم بیە ئەیوانێ
چۆن لە سەرم واجبە وەک ڕۆژی ڕەمەزانێ
ئاخ خۆدا خۆ خۆی دەیزانێ