متن آهنگ
دەسماڵ حەریر

دەسماڵ حەریری دووبەر مێردت کرد خۆڵم بەسەر

ئەگەر حەز دەکەی نەمرم تۆ بمشێلە ناسکە دولبەر

دەسەر باڵای تۆیە گیانم ئەمجاریش بووم دەربەدەر

ئای لاچن زوو لاچن یارەکەم دێ من بیبینم

من نەخۆش و بریندارم با ساڕێژ بکا برینم


دەسماڵ حەریری سادە دینت بردووم بە بادا

دەسماڵ حەریری سادە دینت بردووم بە بادا

ئەگەر حەز دەکەی نەمرم وەرە بمشێلە نەجیبزادە

نە عەیبە نە ئیرادە من بە بینینت دڵم شادە

ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم وا دێ دەمبینێ

ھەی جەرگەکەم پاک زامارە با ساڕێژ بکا برینم


دەسماڵ حەریری سوورە برام قەدی دەڵێی بلوورە

قسە دەکا بە زاری ھەر دەڵێی ساز و سەمتوورە

عاشقی قەد و باڵای بووم بەلەکی دەڵێی توورە

ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێ با بیبینم

جەرگی من ھەمووی لەت لەتە ئەو ساڕێژ دەکا برینم


دەسماڵ حەریری شینە خۆی شیرینە دەڵێی ھەنگوینە

برام بیلاھی وایە وەرە تۆ لە چاوی من بیبینە

ئاوری لە من بەرداوە یار سینگی بەفری هەوشینە

ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێ با بیبینم

جەرگ و دڵم بریندارە ئەو ساڕێژ دەکا برینم


دەسماڵ حەریری ئاسکە ڕاپەڕی دەڵەی ئاسکە

دەسماڵ حەریری کەسکە ڕاپەڕی دەڵەی ئاسکە

داوای دوو ماچم لێ کرد هەڵات ئەم باسک ئەو باسکە

داوای دوو ماچم لێ کرد هەر وەکوو کۆتر دە هاسکە

ئای لاچن گیان لاچن یاره‌که‌م دێتو ڕا ده‌برێ

هەرکەس بیتو بیبینێ بێ شک خودا دەیدوێنێ

ارسال نظر