متن آهنگ
تۆ نانویت

تۆ نانویت و مانگیش هێنده‌ی

شه‌وقی مۆمێکی پێ ماوه‌

تۆ نانویت و شه‌وه‌زه‌نگیش

چاوه‌ڕێی ساتێ هه‌تاوە


تۆ نانویت و مانگیش هێنده‌ی

شه‌وقی مۆمێکی پێ ماوه‌

تۆ نانویت و شه‌وه‌زه‌نگیش

چاوه‌ڕێی ساتێ هه‌تاوە

سه‌رینێكم له‌گه‌ڵای زه‌ردی پاییزان بۆچنیووی

په‌رده‌یه‌کم له‌ ئاوریشمی خۆشه‌ویستی بۆ دووریوی


سه‌رینێكم له‌گه‌ڵای زه‌ردی پاییزان بۆچنیووی

په‌رده‌یه‌کم له‌ ئاوریشمی خۆشه‌ویستی بۆ دووریوی


باسی هه‌نارت بۆ ئه‌که‌م

ساتێ ئاو ده‌زێته‌ ده‌می


باسی هه‌نارت بۆ ئه‌که‌م

ساتێ ئاو ده‌زێته‌ ده‌می


باسی که‌روێشکت بۆ ئه‌که‌م

که‌ به‌سه‌ر ترسدا بازئه‌دا


باسی که‌روێشکت بۆ ئه‌که‌م

که‌ به‌سه‌ر ترسدا بازئه‌دا


باسی به‌له‌مت بۆ ئه‌که‌م

که‌ چارۆکه‌که‌ی با ئه‌ی با


باسی به‌له‌مت بۆ ئه‌که‌م

که‌ چارۆکه‌که‌ی با ئه‌ی با


چارەنووسی بەرەو ناو شەپۆل هەڵ ئەدا


چارەنووسی بەرەو ناو شەپۆل هەڵ ئەدا


تۆ نانویت و شەو گەشتۆتە سەر ئەژنۆم و پەرداخیشم خڵتەی مەستی

تۆ نانویت و شەو گەشتۆتە سەر ئەژنۆم و پەرداخیشم خڵتەی مەستی

تۆ نیوەی ڕۆشناییت سووتاندم منیش نیوەی ئاوەدانیم

تۆ نیوەی ڕۆشناییت سووتاندم منیش نیوەی ئاوەدانیم

سەرینێکم لەگەڵای زەردی پاییزان بۆ چنیووی

پەردەیەکم لە ئاوریشمی خۆشەویستی بۆ دووریوی


باسی هه‌نارت بۆ ئه‌که‌م

ساتێ ئاو ده‌زێته‌ ده‌می


باسی که‌روێشکت بۆ ئه‌که‌م

که‌ به‌سه‌ر ترسدا بازئه‌دا


باسی به‌له‌مت بۆ ئه‌که‌م

که‌ چارۆکه‌که‌ی با ئه‌ی با


چارەنووسی بەرەو ناو شەپۆل هەڵ ئەدا


چارەنووسی بەرەو ناو شەپۆل هەڵ ئەدا


سبه‌ینێ زوو

په‌رچه‌می په‌خشی هه‌تاوی

سه‌ر په‌نجه‌ره‌که‌ ڵ ئه‌ده‌ین

نێوچه‌وانی ته‌ڕی ئه‌سڕین

سبه‌ینێ زوو

هه‌ور ئه‌گرینه‌ چوارچێوه‌

به‌ چوار دڵۆپی باران دای ئه‌کوتین

دوایی ئه‌چینه‌ باژێرێ

مشتێک خۆشه‌ویستی ئه‌کڕین

سبه‌ینێ زوو، سبه‌ینێ زوو

به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر ئێستا بنوو...

ارسال نظر