متن آهنگ
گوڵە گەنمە

گوڵە گەنمە کۆچەریەکەم، با بەسبێ ئیتر وازبێنە

لە یادیشا، لە خەم گەڕێ ناوی ئەم باسە مەهێنە

تۆ تەماشای دونیا بکە چەند زوو دەڕوا و چەند گۆڕاوە

تۆ بڕوانە ئاشقانیش چەند براوە و چەند دۆڕاوە


من ئەم وشە لەکوێ بێنم تا گوناهێ بەناوی کەم

من ناتوانم کلدانی تۆ هەر دڵێ بێ و لە چاوی کەم

کە دەورانی دونیا وابێت کە گۆڕانی لە خۆڕا بێت

ئاشق مەگەر مەی دەستی خەم، ئیشقیش بە کاروان سەرا بێ


من دەواری نیشتیمانێکم لە کۆڵە بۆ بەس نەبێ

هەوارێکی وێرانم لێ بەجێ ماوە بۆ کەس نەبێ

بۆ بەس نەبێ کە ئیشق لەژێر هەرسدا بێ

ئیشق لەژێر ڕەحمی چەقۆ و مەرگی تازەی هەوەسدا بێ


گوڵە گەنمە کۆچەریەکەم، با بەسبێ ئیتر وازبێنە

لە یادیشا، لە خەم گەڕێ ناوی ئەم باسە مەهێنە

تۆ تەماشای دونیا بکە چەند زوو دەڕوا و چەند گۆڕاوە

تۆ بڕوانە ئاشقانیش چەند بڕاوە و چەند دۆڕاوە

نظرات شما

سامان گفته:
2024-03-20
بسیار زیباست.
ارسال نظر