ئەو کچە جوانە کۆڵوانەکەی

جلی کوردی و سەرشانەکەی

وتیان تۆ لە خۆ ڕازیت

جا لێت جوانە بۆ وا نەکەی


ئەو کچە جوانە کوڵوانەکەی

جلی کوردی و سەرشانەکەی

وتیان تۆ لە خۆ ڕازیت

جا لێت جوانە بۆ وا نەکەی


سوور لە بەر کا لە گۆڵ ئەچێ

بە زەردەو خۆرەتاوە

سەوز ئەپۆشێ پائیزیش بێ

ئەڵەی بەهاری هێناوە


ڕەنگی پەمۆی لێ جوانە

تیری لە دڵم داوە

هەر ڕەنگێک بکاتە بەری

ئەڵێن ئەمساڵ ئەوە باوە


کورده کورده کورده دڵەکەم

ئەو ڕێگەی بۆ پڕ لە گۆڵ ئەکەم

بە ڕوحەکەم ناوم ئەبا

من پێی ئەڵێم پەپوولەکەم


کورده کورده کورده دڵەکەم

ئەو ڕێگەی بۆ پڕ لە گۆڵ ئەکەم

بە ڕۆحەکەم ناوم ئەبا

من پێی ئەڵێم پەپوولەکەم


دڵمە گۆڵمە گۆڵمە دڵمە

ئەوە ئەیکە زۆڵمە زۆڵمە زۆڵمە


بە وشەیێک دێتۆ دڵ ئەبا

دڵی نایە خەمم پێ بدا

سەد جار دڵی ئەشکێنم

چۆن ئەزانم بەس ئەو لە من تێ ئەگا


هۆشی بردووم بە جارێ چاوی گەشی

یەک پارچە هەر ئارامییە باوەشی

پیاوانەیە جۆانە کراسی ڕەشی

لە خۆی دێ کوردانایە جلەکەشی

لە خۆی دێ کوردانایە جلەکەشی


من هەر کچەکەی جارانم

باو باو باوی منە باوانم

بە دڵی هەموو لاوانم

ئەزانم شێت دەبێ بە چاوانم

من هەر کچەکەی جارانم

باو باو باوی منە باوانم

بە دڵی هەموو لاوانم

ئەزانم شێت دەبێ بە چاوانم


کورده کورده کورده دڵەکەم

ئەو ڕێگەی بۆ پڕ لە گۆڵ ئەکەم

بە ڕۆحەکەم ناوم ئەبا

من پێی ئەڵێم پەپوولەکەم


کورده کورده کورده دڵەکەم

ئەو ڕێگەی بۆ پڕ لە گۆڵ ئەکەم

بە ڕۆحەکەم ناوم ئەبا

من پێی ئەڵێم پەپوولەکەم

ارسال نظر