ده‌رمانێ زامان ده‌رده‌که‌ی کاریم
ههمڕازێ ناڵه‌ی شه‌وان بێداریم
ڕاحه‌تی جه‌سته‌ی مه‌ینه‌ت باره‌که‌م
ته‌سکینی دڵه‌ی پڕ جه خاره‌که‌م
نه ساڵ‌و نه مانگ نه ڕۆژو نه شه‌و
نه ساتێ ئارام نه ده‌قێقه‌ی خه‌و
ناسک، ته‌داره‌ک فه‌سڵێ به‌هاره
شیرین ئارایش هه‌ردو کۆساره
بۆ که‌سێ خاسه هه‌واو سهێرِ باخ
له دوری عازیز نه‌یبێ ئاخ‌و داخ
هه‌ر سه‌ر سه‌راوێ بۆی تۆی لێ نائێ
سه‌ر چاوکه‌ی وشک بێ ئاو تێ نهزائێ
شه‌وێ به‌یادی ژینی ڕابردو
به یادی گوڵی عومری با برد‌و
سه‌رێ بکێشه ههوارگهێ وێران
که تاریکتره له دیدهێ کوێران
بزانه یارهکهێ کۆنێ هاوده‌مت
چۆن بوه‌ته یاری په‌ژاره‌و خه‌مت
بۆ ته‌عجیل کردت مه‌یلێ جیائی
نه‌ت دا فورسه‌تێ گه‌ردن ئازائی
دیار که‌وته مه‌حشه‌ر مه‌یلی جه‌ماڵت
به‌ر ناده‌م له ده‌س داوێن خهێاڵت
حه‌سره‌تان یه‌ک یه‌ک وه‌دڵ مانده خۆم
نامه‌ی سه‌ر به مۆر، که‌س نهخوانده خۆم