متن آهنگ
نەتۆری

ئه‌م ماڵه هه‌ژاریمه به سه‌رما نه‌ڕوخێنی نه‌تۆری

سه‌ر له خۆمو له ماڵ و مناڵم نه‌شێوێنی نه‌تۆری

ئه‌م ماڵه به بۆنه‌ی تووه به‌رپایه عه‌زیزم

لانه‌یکی فه‌قیرانه‌یه بۆنی نه‌ڕوێنی نەتۆری

نه‌تۆری نه‌تۆری کچێ نه‌تۆری

وه‌ڵا نیه‌سم تاقه‌تێ دووری

بیلا نیه‌سم تاقه‌تی دووری


تۆ بڵێ شاخی مار شیری مه‌لیچک بۆت ئه‌سێنم نه‌تۆری

تۆ گیانو بوێ، هه‌ر به خودا بۆت ده‌ر ئه‌هێنم نه‌تۆری

به شه‌رته که دیسان وه‌کوو جاران تۆ له لام بی عه‌زیزم

ئاوازی هه‌زار بولبولی شه‌یدات بۆ ئه‌خوێنم نه‌تۆری

نه‌تۆری نه‌تۆری کچێ نه‌تۆری

وه‌ڵا نیه‌سم تاقه‌تێ دووری

بیلا نیه‌سم تاقه‌تی دووری


به‌ینی من و تۆ حه‌یفه که تێکی بشوێنن نه‌تۆری

مه‌یڵانه که دڵ ئێمه له یه‌کتر بڕه‌وێنن نه‌تۆری

گوێ مه‌گره له تاڵه‌و ته‌شه‌ری خێڵی به‌خێڵان عه‌زیزم

ڕۆژێک نیه سه‌د لانه له سه‌ردا نه‌شێوێنن نه‌تۆری

نه‌تۆری نه‌تۆری کچێ نه‌تۆری

وه‌ڵا نیه‌سم تاقه‌تێ دووری

بیلا نیه‌سم تاقه‌تی دووری

ارسال نظر