متن آهنگ
خانمی

بەکاڵەکەی گۆڵ پڕ چنگە

مەمکۆڵەی دەگرم بە چنگ

پەڕەی لێوە تەنکەکەی

چون گۆڵاڵەی لێک دەچنگ


زەمانە شەرمەزار بی

جوانێ لادێ ملکەچنگ

ڕەبی بمرێ مێردەکەی

دەینێرێ بە گۆڵەوەچنگ


خانمی گوڵ خانمی

خانم ڕۆح و گیانمی

خانم تۆ چرا تۆڕەکەی

ئیمشەو بەرهەیوانمی


خەو تۆراوە لە چاوم

عاجز و دڵ شکاوم

بۆ گۆڵی ئاڵی لێوت

زەرد و سوور هەڵگەڕاوم


سۆخرەکێشی زەمانەم

نازانم چۆنه ماوم

پەروانەی شەمعی ڕووتم

بەو عیشقەوە سووتاوم


خانمی گوڵ خانمی

خانم ڕۆح و گیانمی

خانم تۆ چرا تۆڕەکەی

ئیمشەو بەرهەیوانمی


خۆشحاڵم بە ناسینت

ئەی یاری زەڕە شیرین

بۆیە ناحەزان کوێر بن

بۆ ئێمە لە یەک ڕازین


لە خەویشا ناوینم

من و تۆ بۆ یەک نەبین

تەمەنا دەکەم لە خودا

تۆ بی بە هاوسەری ژین


خانمی گوڵ خانمی

خانم ڕۆح و گیانمی

خانم تۆ چرا تۆڕەکەی

ئیمشەو بەرهەیوانمی

ارسال نظر