شەرت بێ گوڵی کەس ئازیزەکەم نەکەم بە بۆنەوە
تا گوڵم بۆ دێ ئازیزەکەم لە خزمەت تۆوە
ڕهنگزەردی خەزان ئازیزەکەم خەتای پاییزە
ڕەنگزەردیەکەی من ئەی هاوار دووری ئازیزە
لەو دەمەی ڕا دڵم لێیداوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم چاوی جوان
گەرچی خەڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بەچاوانم
لە خۆم غەریبم نازدارێ گیان
دەردی دووری دەردی دووری کۆشتمی
دەردی هۆشیاری و سەبووری کۆشتمی
یادی یارانی وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرارو خۆرد و خەو
خەمڕەوێنێ لێرە من ناکەم بە دی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی ئەدی
ئهگەر بە بێ تۆ ئازیزەکەم بچم بە گوڵدار
گۆڵ بێ به نشتهر ئەی هاوار بچێ بە دڵدار