هێنده ناهێنێ، دونیا خه‌م بخوی
ئامانه‌تی هاتوی ده‌بێ زو بڕوی
خۆ به تایبه‌تی، ڕۆژانی پیری
باشه خۆ بگری به گۆشه گیری
به بێ خه‌می بژی
به بێ خه‌می بمره
گۆشه‌ی تاریکی مه‌یخانه بگره
سۆفی به‌سیه‌تی، ڕاستی مه‌پۆشه
وه‌ره له‌گه‌ڵ من، په‌یکێ بنۆشه
ئێره بۆ ئه‌ولا، وه‌کو مه‌زراێه
کڵوشی ڕیشت، چی لێ ده‌ر ناێه
به بێ خه‌می بژی
به بێ خه‌می بمره
گۆشه‌ی تاریکی مه‌یخانه بگره...