متن آهنگ
گوێم لێگرن

زۆر دەمێکە چیرۆکەکەت لەنێو دڵم زیندانییە

پڕ لە باسی بێ وەفایی و عەشقی بێ کۆتاییە

باسی دڵ و خۆشەویستی و بێ باوەڕی و بێ مەبەستی

ڕۆژ و سووتان شەو و گریان لە دەردی خۆپەرستی


گوێم لێگرن گوێم لێگرن تا چیرۆکی دڵم باس کەم

هێندە ئەگریم هەتا دونیاش بە ئاهـ و ناڵەم کاس کەم


هەموو عومرم بەخشی بە ئەو لە چاوانم نەمبینی خەو

لە ڕێگای ئەو لە جێگای ئەو پاسەوان بووم بە ڕۆژ و شەو

کەچی ڕۆژگار خۆی ون کرد لێم لێی نەپرسیم ئاخۆ من کێم

عاشقێکم چیم بەسەر دێ کام بەدبەختی دێتە سەر ڕێم


گوێم لێگرن گوێم لێگرن تا چیرۆکی دڵم باس کەم

هێندە ئەگریم هەتا دونیاش بە ئاهـ و ناڵەم کاس کەم

ارسال نظر