متن آهنگ
شەوە

شەوە لەو سەوزەزارە لەو دەم ئاوە

مەکۆی خەم لاچووە دەمکوڵ چه‌ماوە


مەکە و لاچۆ و دەمانبینن بیانوون

بەیانە، دەم بنێ ناو دەم نەماوە


شەوە دنیا وەکوو زولفت سیاپۆش

وەرە با دەردی دڵ بکرێ فەرامۆش


دەسم دەستۆکە با بتگرمە باوەش

ئەگەر مردم لەخۆشیان چاوی تۆ خۆش


بە سەرگەردانی ژێر گەردانەکەت بم

بەڵا گەردانی باڵا جوانەکەت بم


ئەوا تۆم دی لە سەر کوشتەم دەکەی شین

بە گۆڕی چاوی پڕ گریانەکەت بم


شەوە ئەستێرە بەزریوەن لەسەرمان

لە مانگی ڕووت هەناسەم بۆتە خەرمان


تکەی ئاونگی کوڵمەت تەڕ دەکا لێو

گەزۆ باری لە شەرمان و لە گەرمان

ارسال نظر