متن آهنگ
گۆڵی بەهار

هێندە بەرگی ئاڵ مەپۆشە

نەک لە چاوما بتوێیتەوە

ئەڵێی گوڵی نەو بەهاری

بە بای شەماڵ ئەشنێیتەوە


لە دوورەوە کە ئەتبینم

تەزووی ئارام بە دڵما دێ

خۆشەویستیت هەتاوێکە

لە ئاوابوون جوانتر ئەبێ


کەڕەنگ ئەڵێی هەموو دوونیا

لە ڕوخساری تۆیا دیار بێت

بڕوا مەکە زەردەخەنە

لە ناو دڵما لێی دیاربێت


زوڵفت بە بای شەپۆل دەدا

وەکو دەریای بێ بەندەرە

تاجی جوانی هەموو گوڵێ

شێوەی نازی تۆی لەسەرە

ارسال نظر