متن آهنگ
دەردت لە من

بمێنە لە دوور یارا

جوانەکەم نەمامی باڵات

جوانەکەم نەمامی باڵات

لادە ئەگریجە لە ڕووت

گیانەکەم دەم خەمە سەر گۆنات

گیانەکەم دەم خەمە سەر گۆنات

هەی یاری نازدار دەردت لە من

پێم مەدە ئازار دەردت لە من

بە چاوی خومار دەردت لە من


بەسیە بێ مەیلی گیانا

تۆ بزانە حاڵی زارم

تۆ بزانە حاڵی زارم

لە بێ مەیلی تۆ هاوار

خوێن دڵ و دەروون زووخاوم

خوێن دڵ و دەروون زووخاوم

هەی یاری نازدار دەردت لە من

پێم مەدە ئازار دەردت لە من

بە چاوی خومار دەردت لە من


ئەر مەیلت نەبێ قوربان

بێ تۆ ژینم ناوێ کاتێ

بێ تۆ ژینم ناوێ کاتێ

یا خوا بە بێ مەیلی تۆ

یارەکەم نەمێنم ساتێ

یارەکەم نەمێنم ساتێ

هەی یاری نازدار دەردت لە من

پێم مەدە ئازار دەردت لە من

بە چاوی خومار دەردت لە من

ارسال نظر