ساڵەهای ساڵە ئەوینداری تۆم
تۆ خۆت دەیزانی گیان و گیان و گیان
هەی قەرزداری تۆم ئاخ وەی قەرزداری تۆم
سا بەس بۆ ڕەقیب شین و فریادکە
جارێکیش دۆستی گیان و گیان و گیان
هەی قەدیمیت یادکە ئاخ وەی قەدیمیت یادکە
ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو
رۆژی ڕووناکم گیان و گیان و گیان
هەی لێ مەکە بە شەو ئاخ وەی لێ مەکە بە شەو
خودا دەیزانێ من بۆ تۆ چۆنم
سەد کوورەی ئاگر گیان و گیان و گیان
وەی هەی ها لە دەروونم ئاخ وەی هەی ها لە دەروونم
هیچ خۆشیم نەدی لە ڕووی زەمانە
بووم بە نیشانە گیان وگیان وگیان
هەی بۆ تیر و تانە ئاخ وەی بۆ تیر و تانە
زۆر تایبەت و ڕێک و پێکە 3>