متن آهنگ
وەرە یارم

وه‌ره یارم وه‌ره ئه‌ی تازه یارم

وه‌ره ئه‌ستێره‌كه‌ی شه‌وگاری تارم

وه‌ره ئه‌ی شاپه‌ڕی باڵی خه‌ێاڵم

وه‌ره ئه‌ی شه‌وچرای ڕوناكی ماڵم

وه‌ره ئه‌ی خه‌ج وه‌ره ئه‌ی خاتوزینم

وه‌ره با به‌ژن و باڵاكه‌ت ببینم

وه‌ره با دامرێ ئاوات‌و تاسه‌م

وه‌ره با بسكه‌كه‌ت لادا هه‌نا‌سه‌م

وه‌ره ئه‌ی نه‌و‌نه‌مامی باخی ژینم

وه‌ره با به‌ژن و باڵاكه‌ت ببینم

وه‌ره سور به له سه‌ر واده‌و به‌ڵێنی

وه‌ره كورد به‌و مه‌كه په‌یمان شكێنی

وه‌ره گيانم فيدای چاوی ڕه‌شی تۆ

وه‌ره با هه‌ست بکه‌م گه‌رمی له‌شی تۆ

وه‌ره ماچم ده‌ێه ماچی خودايی

که بێزارم له ماچی سينه‌ماێی!

ارسال نظر