بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتم بەرەو شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی به سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە، بە سۆیە ئازارەکەم
هاتووم وەکوو شەماڵێک گوڵ و گەڵا بدوێنم
پاییزی غەریبی دڵ، به جارێ هەڵوەرێنم
کە من نمەی باران بم، ئێوەش ئاوێنەی باخمن
هەر چەندە لێتان دووربم هەنسک و ئاهی ناخمن
بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتم بەرەو شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی به سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە، بە سۆیە ئازارەکەم
دڵم پرسەخانەیە، سەرم بەفری زستانە
فرمێسکی خەم لە چاوما باڵاترین میوانە
وەک باڵندەی لانەواز تەرە و بێناو نیشانم
چەن شیرینە کە دەڵێم من خەڵکی کوردستانم
بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتم بەرەو شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی به سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە، بە سۆیە ئازارەکەم