ڕسوای زەمانەم ڕسوای زەمانەم
سەرلێ شێواوی سەحرای وێرانەم
وێنەی بایەقوش شەو له وێرانەم
جەرگم بڕاوی تەشەر و تانەم
بێزار لە بینین دیدەی یارانم
پاسەوانی دێر سەر دیارانم
لە کەس تەولا و لە خهڵک بێزارم
بە شەو و بە ڕۆژ گریانە کارم
عەسای خەم لەدەس مەی خەم ئەنۆشم
سەرگەردانی خەم شڕەی خەم پۆشم
سزا و ستەم کێش بەختی ڕەش بینم
فەرهادی کۆکەن مۆغار نشینم
شەش دەری بەختم ڕێی لێ گیراوە
خەمبار و دڵتەنگ جەرگم بڕاوە
چەوت و لاروگێژ چەرخی چەپ گەردم
دەردم گرانە و دوور لە هاودەردم
دڵ پڕ ئازاری زەمانەی دوونم
پشتم شکاوە کۆم و زەبوونم
شەو دیدەی بێخەو و ڕۆژ بێقەرارم
بە شهو و بە ڕۆژ لە یادی یارم
بێزار لە ژینم ڕازیم بە مەرگم
بە نەشتەری خەم کونکونە جەرگم
خوایە مەگەر تۆ بگەیتە فریام
وەرنە تا مردن ئاوارە و تەنیام
لە چاوت هەی داد سەوزە لە باڵات هەی ڕۆ
سەرسام سەرگهردان ماوم لە تاو تۆ
سەوزە ھەی سەوزە سەوزەی سەوزەدێز
ئەیژی بەفراوی چاوجوان ئەکنگی لە ڕێز
هەر لایێک ئەچم سەوزە هەر باسی تۆیە
هەرکەس ئەبینم چاوجوان ههراسی تۆیە
سەوزە ھەی سەوزە سەوزەی سەوزەدێز
ئەیژی بەفراوی چاوجوان ئەکنگی لە ڕێز
بە کوڵمی گەشی سەوزە پڕ لە نوورەوە
کێت نەدا بەدەم سهوزه ئاگری سوورەوە
سەوزە ھەی سەوزە سەوزەی سەوزەدێز
ئەیژی بەفراوی چاوجوان ئەکنگی لە ڕێز
بەو برۆ ڕەشە سەوزە تۆخ و قەترانە
خانەی چەند دڵت وەیڕۆ کردە وێرانە
سەوزە ھەی سەوزە سەوزەی سەوزەدێز
ئەیژی بەفراوی چاوجوان ئەکنگی لە ڕێز