متن آهنگ
جوانی جوانی

جوانی جوانی دڵە گیان ئای کە جوانی

شنەی هەواری کوێستانی

گزینگی دەمەو بەیانی

نەرمە بای ناو دارستانی


مانگە شەوی ناو خەیاڵی

بریسکەی بەفری سەر لووتکەی

نێرگزی نەورۆزی ساڵی

ورد و درشت دڵخۆش ئەکەی


زەردەی ئێوارەی بەهاری

کزەی شەماڵی هاوینی

وردە شەپۆلی رووباری

تریفەی سەر گۆمی شینی


هاژەی چەمی دارستانی

هێشووی سەر لقی ناو رەزی

پشکۆی ئاگری زستانی

پەلکەزێڕینەی پاییزی



جوانی جوانی دڵە گیان ئای کە جوانی

شنەی هەواری کوێستانی

نەرمە بای ناو دارستانی

پشکۆی ئاگری زستانی

شنەی هەواری کوێستانی

ارسال نظر