متن آهنگ
یارم دەمێکە

یارم ده‌مێکه بێ هه‌واڵ ماوه

وا دیاره ئێستاش له‌من تۆراوه


که دێته یادم به‌ندی ته‌ناوی

یا زوڵفی ره‌ش و ئه‌گریجه‌ی خاوی


یا کوڵمی گه‌ش و نه‌رم و نیانی

شێت و شه‌یدامه هه‌رده‌م له تاوی


یارم ده‌مێکه بێ هه‌واڵ ماوه

وا دیاره ئێستاش له‌من تۆراوه


که دێته یادم شه‌وانی شادی

کاتی سه‌یران و خۆشی و ئازادی


وه‌کوو دێوانه سه‌رم جێ ماوە

کێوان ده‌پێوم به نامورادیی


یارم ده‌مێکه بێ هه‌واڵ ماوه

وا دیاره ئێستاش له‌من تۆراوه


که دێته یادم به‌ندی ته‌ناوی

یا زوڵفی ره‌ش و ئه‌گریجه‌ی خاوی


یا کوڵمی گه‌ش و نه‌رم و نیانی

شێت و شه‌یدامه هه‌رده‌م له تاوی


یارم ده‌مێکه بێ هه‌واڵ ماوه

وا دیاره ئێستاش له‌من تۆراوه

ارسال نظر