متن آهنگ
حاڵی من خاسه

حاڵی من خاسه به قوربان نامەکانت هانه کوێ

چاوەڕێتم وەک هەمیشه قەوڵەکانت هانە کوێ


پێکەنینت وەک شەماڵه باخی دڵ ئاوان ئەکا

ئەم بەهاره چۆن نەهاتی لێوەکانت هانە کوێ


حاڵی من تافیتە ئەزانێ وا خەریکە وشک ئەوێ

پەنجەکانم وێڵه ئیمشەو زوڵفەکانت هانە کوێ


سەد چلەم کێشا بۆ تۆ ئەی هەناسەی ئاخرم

ڕۆحی من هێزی نەماگە دەستەکانت هانە کوێ


خۆت وتۆ هەر چاوەڕێمی تا له غوربەت بێمەوە

من خەریکم تێم عەزیزم چاوەکانت هانە کوێ


من گله ناکەم له تۆ ئەی هاونشینی وێنەکەم

چۆن دڵۆ تێ لێم نەپرسی شێعرەکانت هانە کوێ

ارسال نظر