متن آهنگ
هاژەی خۆزگە

له بەردەم چراو بزەی لێوەتا

یان هاژەی سەرسینگ له وەختی چوونتا (۲)


دڵم وەک پائیز دەبێ به ڕەنگدان

وەک مەلێ دەفڕی له بینینیکتا


له بەردەم چراو بزەی لێوەتا

یان هاژەی سەرسینگ له وەختی چوونتا (۲)



هەناسەم دەبێ به قەڵبەزەی سوور

قەتاری خۆزگە دێنەوە له دوور (۲)


بشێ هەر جارێ گوڵیکت ماچ کەم

هەتاوی عیشقت بگاتە ناو ژوور


هەناسەم دەبێ به قەڵبەزەی سوور

قەتاری خۆزگە دێنەوە له دوور (۲)



بشی گۆڵە گیان تۆیش بمبەیتەوە

له خەیاڵێکتا بمنوێنیتەوه (۲)


چون پایزه گەڵا سایه دەنووسێ

توش به هەناسه بمنووسیتەوە


بشی گوڵە گیان تۆیش بمبەیتەوە

له خەیاڵێکتا بمنوێنیتەوه (۲)



بڵێ هەر جارێ من ببمه میوان

میوانی سەما و بەهاری ماچان (۲)


بشمرم ئەوسا خەمم گۆڵ دێنێ

له جیای شیوەن و شەلالی گریان


بڵێ هەر جارێ من ببمه میوان

میوانی سەما و بەهاری ماچان (۲)

ارسال نظر