متن آهنگ
دڵم تەنگە

دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆ

سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمی تۆ

دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێ

وتت پێک نایە زۆری من کەمی تۆ

وتت پێک نایە زۆری من کەمی تۆ


لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ

لە مار ئەستەمترن پرچی ڕەشی تۆ

بڵێم وەک چی دەچێ، هەر گوڵ دەزانم

لە گوڵ ناسکترە ناسک لەشی تۆ

لە گوڵ ناسکترە ناسک لەشی تۆ


لە گوارەی پڕپەڕەنگ دڵ پڕ پەڕەنگم

چەماوی بەژن و باڵای شۆخ و شەنگم

لەسەر سینەی سپی چاوم سپی بوو

لە تاوی زەردەلیمۆت زەردە ڕەنگم

لە تاوی زەردەلیمۆت زەردە ڕەنگم


مێشی خاڵت نافڕن بەس باوەشێنی کە بەناز

چونکە پابەندە بە شەهدی شەکەری گۆناتەوە


کش و ماتە جیهان لە ژوانی، دەنوێ

گەلاوێژ بۆ مە دەڕوانێ لەسەر سوێ

چریکەی بولبولێک دێ وا دەزانم

چپەی ماچی من و تۆی هاتە بەر گوێ

چپەی ماچی من و تۆی هاتە بەر گوێ

ارسال نظر