قژی نه‌رمت وه‌کو تاری خوره‌تاو
له سه‌ر شان‌و ،قۆڵی سپیت په‌رشو خاو
نه‌غمه‌ێ شیرین، ئاوازی خۆش له ده‌نگا
وشه‌ی سه‌رێن له ناو چاوێکی مه‌نگا
خالێکی کاڵ نه‌قشێکی جوان له سه‌ر ڕوو
به‌ژن‌و باڵات وردیله‌و ڕێک‌و هه‌ڵچو
زه‌رده خه‌نه‌ی ئه‌وڕۆیی ئه‌و لێوه
فریشته‌یه هی ئه‌م دڵه بزێوه
وای لێ ئه‌کا بێته سه‌ماو گورانی
بله‌رزێنێ ته‌لی ئاوازی جوانی
دره‌خته‌که‌ی سه‌ر کانیه‌که‌ی باخی چه‌م
پێ ئه‌که‌نێ گه‌ڵای ئه‌ڵێ پڕ به ده‌م
له بیرمانه مناڵ بوین له ناو باخا
زه‌رده‌ی ده‌مان ئه‌یدا به پشتی داخا
تۆ بڕوانه ئه‌و کانییه نازداره
ئیسته‌ش وێنه‌ی هه‌ر دوکمانی تێا دیاره
عشق تۆ داسه تیشه وه ده‌سم