متن آهنگ
ئەمشەو هاتم

ئەمشەو هاتم لە تۆم پرسی

وتیان ئێرەی جێ هێشتووە

نامەیەکی بۆ جێ هێشتووی

وێنەی تۆی لەسەر کردووە


بەهێمنی زۆر لەسەرخۆ

نامەی ئەو شێتەم کردەوە

لە سەرەتا وای نووسیبوو

تۆ ئەشقت لە من بردەوە


نەیزانی کە من لەو زیاتر

ئەشق هۆشی لێ بڕیووم

ئەشق باڵی وای پێگرتووم

بۆ هێلانەی خەم فڕیووم


ئەمشەو هاتم لە تۆم پرسی

وتیان ئێرەی جێ هێشتووە

نامەیەکی بۆ جێ هێشتووی

وێنەی تۆی لەسەر کردووە


لەخۆشییا نەم ئەزانی

نامە یاخود وێنە ماچکەم

وای لێکردم ئەم نامەیە

کە نەتوانم لەبیرت کەم


نەیزانی کە من لەو زیاتر

ئەشق هۆشی لێ بڕیووم

ئەشق باڵی وای پێگرتووم

بۆ هیلانەی خەم فڕیووم


ئەمشەو هاتم لە تۆم پرسی

وتیان ئێرەی جێ هێشتووە

نامەیەکی بۆ جێ هێشتووی

وێنەی تۆی لەسەر کردووە

ارسال نظر