متن آهنگ
نەورۆز
تاریخ انتشار: 2024-03-19

لەباتی ئاگر بە پشکۆی وشەی

زمانم، نەورۆز هەڵئەگیرسێنم

لەباتی درەخت ئەم شەوە ڕەشەی

ناکۆکیی کوردی تیا ئەسووتێنم


کاوەی سەردەستەی چەوساوەی مێژووم

ئەو بانگەی کە دای لە لووتکەی بەرزا

بۆ نەوەی کوردی ئەمڕۆ و داهاتووم

دەنگ ئەداتەوە لەگەڵ نەورۆزا


بەڵام کام ناپاک توانی شاڵاوی

پڵنگی تۆڵەم ڕابوەستێنێ

یان کام ئەژدەهاک توانی گەرداوی

دەریای هەڵچوونم تیا بسرەوێنێ


لەباتی ئاگر بە پشکۆی وشەی

زمانم، نەورۆز هەڵئەگیرسێنم

لەباتی درەخت ئەم شەوە ڕەشەی

ناکۆکیی کوردی تیا ئەسووتێنم


لەباتی نێرگز چەپکە هەڵبەستی

سۆزی دەروونم ئەکەم بە دیاری

بۆ ئەو کەسانەی کە خۆشەویستیی

خۆیان ئەبەخشن بە کوردەواری


لەباتی ئاگر بە پشکۆی وشەی

زمانم، نەورۆز هەڵئەگیرسێنم

لەباتی درەخت ئەم شەوە ڕەشەی

ناکۆکیی کوردی تیا ئەسووتێنم

ارسال نظر